لە ڤیدیۆیەکدا کە وتەبێژی
پێشووی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، تۆمەتبارێک دوای دزینی پارەی خاوەن
عەرەبانەیەک توشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت.
کاروان خۆشناو وتەبێژی
پێشووی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی "لە ڕوداوێکی سەیر
لە شاری ھەولێر، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک پارەی ناو ( دەخیلە ) ی خاوەن ئەو عەرەبانەیە
دەدزێت کە سەرقالی فرۆشتنی کەل و پەلیەتی؛ خاوەنەکەی ھەست بە دزەکە دەکات و بەدوای
دەکەوێت سەیرکەن چی ڕودەدات !"
بەڵام ناوبراو هیچ
زانیارییەکی لەسەر ڕەوشی تەندروستی ئەو تۆمەتبارە بڵاونەکردووەتەوە.
9250 جار خوێندراوەتەوە