لە سێ لە ڕووداوی
جیادا سێ بەرپرسی پاریزگای دیالە کوژراون و هێزی ئەمنی زیاتر ڕەوانەی پارێزگاکە
کراوە بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە.
لە ڕووداوێکدا حارس ڕوبەیعی، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەبی سەیدا لە ناو ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن
هاوڕێیەکیەوە کوژرا.
لە ڕووداوێکی دیکەدا چەند چەکدارێک سەعد
سرێوی سەرۆکی ئەنجومەنی ناحیەکە و کوڕێکیان دایە بەر دەستڕیژی گولـلە و هەردوکیان
کوژران.
لە ڕووداوێکی دیکەدا عەقید
محەمەد حمێری بەڕێوەبەری ڕەگەزنامەی ناحیەکە
درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و کوژرا.
.
لە دوای ئەم ڕووداوانە باری نائاسایی لە شارەکە ڕاگەیەندراوە و هێزێکی ئەمنی زیاتر ڕەوانەی شارەکە کراوە تا دۆخەکە کۆنترۆڵبکرێت.
5837 جار خوێندراوەتەوە