خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی
گەرم لە بەیانیاندا چەندین سود بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و مرۆڤ لە چەندین
نەخۆشی دەپارێزێت.
لە بابەتێکی
تەندروستیدا ماڵپەڕی لایف هاک بڵاویکردووەتەوە، خواردنەوەی ئاوی گەرم لە
بەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ چندین سودی هەیە لەوانە:
-چارەسەری کۆکە دەکات
و هەوکردنی لوت و قورگ ناهێڵێت.
-گرژی ریخۆڵەکان
ناهێڵێت و چارەسەره قەبزی دەکات.
-یارمەتی کێشدابەزاندن
دەدات.
- ڕێگری لە پێشوەختەی
دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی دەکات.
- یارمەتی باشکردنی
تەندروستی قژ دەدات.
- سوڕی خوێن چالاک دەکات
و گرژی دەمارەخانەکان ناهێڵێت.
- کرداری هەرس باشتر دەکات
و دڵەکزە و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە ناهێڵێت.
- ڕێگری لە پێشوەختەی
دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی دەکات.
- کڕێشی قژ ناهێڵێت و ڕێگری
لە هەڵوەرینی دەکات.
- پلەی گەرمی لەش بەرز دەکاتەوە و لە ڕێگەی ئارەقکردنەوەوە
ژەهر لە جەستە دەکاتەدەرەوە.
7485 جار خوێندراوەتەوە