ئەو گەنجانەی لەسەر بەردبارانکردنی هێزە ئەمریکییەکە گیران بۆ کەی ئێن ئێن دەدوێن

KNN : Kurdish News Network
10:41 - 21/10/2019
کوردستان
+
-

ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزێکی ئەمریکی لە ڕۆژئاوای کوردستانەوە گەڕایەوە شاری هەولێر، کۆمەڵێک گەنج لە قەزای خەبات بەردبارانی هێزەکەیانکرد و دواتر لەلایەن ئاسایشیەوە دەستگیرکران، دوای ئازادکردنیان بۆ دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن دەدوێن.

 

مەسعود عوسمان، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بە دجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند "دوای زیاتر لە چوار کاتژمێر دەستبەسەرکردن ئازادکراین، ئاسایش لێی پرسین کە ئێمە کێ هانیداوین ئەوکارە بکەین و ئێمەش وتومانە تەنها پەرچەکردارێکی کوردانە بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئاسایش مۆبایلەکانمانی پشکنیووە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە کێ بووە هانی ئێمەی داوە کە ئەو کارە بکەین".

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دوای کشانەوەی هێزێکی ئەمریکی لە ڕۆژئاواوە بۆ باشوری کوردستان لە شاری قامشلۆ و هەولێر بەردبارانکران و ناڕەزایەتی دەربڕا بەرامبەریان وەک پەرچەکردارێک دژی کشانەوەیان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

ساڵح هەرکی - هەولێر

8755 جار خوێندراوەتەوە