بەیانی ئەمڕۆ ساڵح
ئەحمەد، ناسراو بە ساڵح ژاڵەناوی، هونەرمەند و شانۆکاری دیاری کورد کۆچی دوایکرد.
پەیامنێری دیجیتاڵ
میدیای KNN لە دەربەندیخان ڕایگەیاند، ساڵح ژاڵەناوی شانۆکار لە قەزای
دەربەندیخان بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایکردووە.
هونەرمەند ژاڵە ناوی لە
ساڵی ١٩٨٦وە لەبواری شانۆ و دراما وەكو ئەكتەر و دەرهێنەر كاریكردوە، وەكو ئەكتەر
و دەرهێنەر خاوەنی نزیكەی ٤٠ بەرهەمی شانۆییە وەك ئەكتەریش بەشداری لە نزیكەی ١٠
كاری سینەما و درامادا كردووە دیارترینیان لە فلیمی خولە پیزە و لە درامای گەردەلول
ڕۆڵی گۆڕاوە.
ساڵەح ئەحمەد، ناسراو
بە ساڵەح ژاڵەناوی ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی ژاڵەناوی سەربە ناحیەی مەیدان لە دایك بووە و
دانیشتوی قەزای دەربەندیخانە، بەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا بەهۆی جەڵدەوە كۆچی
دوایكرد.


پاڤێڵ عەبدولرەحمان - دەربەندیخان
32563 جار خوێندراوەتەوە