ئەمریکا رێگری لە چوونی سوپای سوریا بۆ کۆبانێ دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:47 - 15/10/2019
کوردستان
+
-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمریکا رێگری لە کاروانێکی سوپای سوریاکردووە بڕۆنەناو شاری کۆبانێ لە رۆژئاوای کوردستان.

روانگەی سوری بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، کاروابێکی سوپای سوریا ویستویانە بڕۆنەناو شاری کۆبانێ و لەلایەن ئەمریکاوە رێگرییان لێکراوە.

روونیشیکردووەتەوە، دوای رێگرییەکانی ئەمریکا، کاروانەکەی سوپای سوریا گەڕاونەتەوە بۆ منبج و لە ناوچە سنورییەکانی عەین عیسا بڵاوبوونەتەوە.

هەر ئەمڕۆ، سوپای سوریا تەواوی منبجی کۆنترۆڵکرد و رووسیاش رایگەیاند، رێگەنادەن رووبەڕووبوونەوە لە نێوان سوپای ئەو وڵاتە و تورکیا رووبدات.

رێگریکردن لە چوونی سوپای سوریا بۆ کۆبانێ لە کاتێکدایە، دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان، هێزە کوردییەکان و دیمەشق بۆ گەڕانەوەی سوپای سوریا بۆ رۆژئاوا رێککەوتن و لە ئێستادا سوپای سوریا لە چەندین ناوچەی رۆژئاوا بڵاوبوونەتەوە.

ماوەی حەوت رۆژە تورکیا هێرشی ئاسمانی و زەمینی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و تاوە ئیستا بەردەوامە و شەڕەڤانان بەرگرییەکەی سەخت دەکەن.

10579 جار خوێندراوەتەوە