سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشەکانی
سەر باکوری سوریا پاکتاوی ڕەگەزی کورد دەکات و کوریش بە قارەمان ناو دەهێنێت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل،
له تویتێكدا رایگه‌یاند "بە توندی هێرشی تورکیا بۆ ناوچە کوردییەکان لە
باکوری سوریا ئیدانە دەکەین و دەست و پێوەندەکانی تورکیا پاکتاوی رەگەزەی
دەکەن".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕاشیگەیاندووە " هه‌موو
هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریی مرۆیی بگه‌یه‌ننه گه‌لی كوردی قاره‌مان".
بۆ ڕۆژی دووەم ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە توندڕەوەکان
بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە بەپێی میدیاکانی
رۆژئاوا، تاوەکو ئێستا ١٣ هاونیشتیمانی سڤیل و شەڕەڤان شەهیدبوون.
854 جار خوێندراوەتەوە