وەزیرى بازرگانى هەرێم: درێغى لە پاڵپشتیکردنى بەرهەمى ناوخۆ ناکەین

KNN : Kurdish News Network
01:26 - 08/10/2019
ئابوری
+
-

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم رایەگەیاند؛ بۆ پاراستن و پاڵپشتیکردنى بەرهەمى ناوخۆ درێغى ناکەن، بەڵام پێویستە کارکەگانیش رەچاوى مەرج و رێنماییەکان بکەن و سود لە تواناى مرۆیى ناوخۆ وەربگرن و دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان دابمەزرێنن.

کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى حکومەتى هەرێم، چەند کارگەیەکی لە سلێمانى بەسەرکردەوە و لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسانى کارگەکان کۆبوەوە.

رایگەیاند، "هەوڵى کابینەى نۆێى حکومەت و وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى بۆ ئەوەیە پاڵپشتى بەرهەمى ناوخۆ بێت و کارئاسانی بۆ کارگە خۆماڵییەکان بکات، لەو چوارچێوەیەدا دواى وەرگرتنى راو سەرنجەکان، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان تاوتوێى پرسى ترانزێت و دروستکردنى سندوقى پاڵپشتیکردنى هەناردە و هاوکاریکردنى زیاتریان دەکەین لەروى نرخى کارەبا و دابینکردنى سوتەمەنى."

وتیشى:"پێویستە لەسەر کارگەکانیش لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا رەچاوى کوالێتى و نرخى بەرهەمەکانیان و پاراستنى پاکوخاوێنى ژینگە بکەن و سود لە تواناى مرۆیى ناوخۆ ببینن و هەلى کار بۆ گەنجان و دەرچوانى زانکۆ و پەیمانگاکان بڕەخسێنن".

 

643 جار خوێندراوەتەوە