بەهۆی تەقینەوەیەك لەناو حەرەمی زانكۆی غەزنی رۆژهەڵاتی
ئەفغانستان، هەشت قوتابی برینداربوون.
ئاژانسی هەواڵیی خاما پرێس بڵاویكردەوە كە تەقینەوەیەكە
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەناو یەكێك لە هۆڵەكانی خوێندن لە زانكۆی غەزنی روویداوە.
هاوكات كەناڵی تلوع نیوز لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی
غەزنی، باز محەمەد هیمات-ی گواستووەتەوە کە لە ئاكامی تەقینەوەكەدا، هەشت قوتابی
كچ برینداربوون.
هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی
تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.
540 جار خوێندراوەتەوە