سودەکانی خواردنی سێو بە توێکڵەوە

KNN : Kurdish News Network
02:58 - 28/09/2019
تەندروستی
+
-

پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام جەخت لە سودی میوەكان دەكەن و ئاماژە بەوە دەكەن كە بەشێكی میوەكان سودەكانی لە توێكڵەكەیدا كۆبۆتەوە، یەكێك لەو توێكڵی میوانەش كە سودێكی زۆری بۆ تەندرستی لەش هەیە توێكڵی سێوە.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ئەمریکا کراوە، توێكڵی سێو سودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانی قەڵەون و دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش و تواندنەوەی چەوری لەشیان.

ئەو كاریگەرییەی توێكڵی سێو دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ترشی یۆرسۆلیك لەپێكهاتەكەیدا، كە یارمەتی تواندنەوەی چەوری لەش دەدات بە تایبەت خانەكانی چەوری قاوەی كە بە ئاسانی ناتوێنەوە.

ئەو جۆرە ترشە جگە لە كاریگەرییەكەی بۆ تواندنەوەی چەوری دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكان و هاوسەنگكردنی ڕێژەی شەكری خوێن، هەروەها ڕێگری كردن لە كۆبونەوەی چەوری لەسەر جگەر.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەكاتی خواردنی سێودا توێكڵەكەی پاك نەكەن و بەو توێكڵەوە بیخۆن، بۆ ئەوەی لەو سودانەی بێبەش نەبن

3155 جار خوێندراوەتەوە