لەسەر وەرگرتنی پارەی
زیادە لە هاوڵاتیان و سکاڵاتۆمارکردن لەسەر یان پۆلیسی زاخۆ ١١ خاوەن مۆلیدەی
دەستگیرکرد و بڕیارە ١٠ خاوەن مۆلیدەی دیکە دەستگیربکرێن.
بەپێی زانیارییەکانی
پۆلیس ئەو خاوەن مۆلیدانە بڕیاربووە ٨،٥٠٠ بۆ هەر ئەمپێرێک لە هاوڵاتیانی زاخۆ
وەربگیرێت، بەڵام یەک هەزار زیاتریان وەرگرتووە، دواتر هاوڵاتیان سکاڵایان کردووە
و ١١ خاوەن مۆلیدە دەستگیرکراون و بڕیارە ١٠ کەسی دیکەش دەستگیربکرێت.
وابڕیارە ئەو خاوەن
مۆلیدانە بڕی پارەی زیادە کە وەریان گرتووە بۆ هاوڵاتیان بگێڕنەوە، چونکە لە
ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆکەوە بڕیارداوە بۆ هەر یەک ئەمپێر ٨،٥٠٠ دینار لە
هاوڵاتیان وەربگیرێت.
1751 جار خوێندراوەتەوە