ڤیدیۆی باوەش بەیەکداکردنی دوو منداڵ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە

02:09 - 10/09/2019
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە

گرتە ڤیدیۆیەکی باوەش بەیەکداکردنی دوو منداڵ لە ویلایەتی نیۆرکی ئەمریکا، زۆرترین کاردانەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە.
 
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوو منداڵی تەمەن دوو ساڵ، پاش ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی لەیەک دووردەبن، کە یەک دەبینن لە دوورەوە بەرەو رووی یەکتری رادەکەن و باوەشی توند بەیەکدا دەکەن.

گرتە ڤیدیۆکە لەلایەن باوکی یەکێکیانەوە تۆمارکراوە و بە تۆڕی ABC news راگەیاند، دوو منداڵەکە ناویان "ماکسوێڵ و فینجان"، هەمیشە پێکەون و قەت یەکتری جێناهێڵن، تەنانەت بەیەکەوە دەچنە هۆڵی مۆسیقا و حەز بە سەماکردن و یاری تێنس دەکەن.

بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ملیۆنان بینەری توشی شۆک دەکات و کۆمێنتی جۆراوجۆری بۆ هاتووە.

 

6400 جار خوێندراوەتەوە