له وڵاتی كینیا، كار له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ فریاكه‌وتنی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌هۆی به‌دخۆراكیی و نه‌بونی شیری دایكیانه‌وه دوچاری مه‌ترسی ده‌بنه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دایكانی شیرده‌ر سه‌رمایه‌یه‌كی باش ده‌ستده‌خه‌ن.
بانکی شیری دایک لە کینیا (خۆرهەڵاتی ئەفریقا) ڕێژەی مردنی منداڵ بە ڕێژەیەکی زۆر کەمدەکاتەوە، ئەویش بە عه‌مباركردنی ته‌ندروستانه‌ی شیری ئەو دایکە خێرخوازانەی کە شیری زیادەی مەمکەکانیان ده‌به‌خشنه بانكی شیری دایك و بڕێك پاره وه‌رده‌گرن، بانكه‌كه‌ش به بڕێكی پاره‌ی دیاریكراو ده‌یداته ئه‌و منداڵانەی دوای لەدایک بونیان بێ شیری دایکیان ماونەتەوە.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە نزیکەی ٨٠٠ هەزار منداڵ دوای لەدایکبوونیان بەهۆی نەبونی شیری دایکیان گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن.
جگە لەوەی هەڵگرتنی شیر لە بانقێکی لەم شێوەیە، كه ته‌واوی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی تێداگیراوهتهبهر، ژیانی چەندین مناڵ دەپارێزێت و چەندین سودی دیکەی هەیە:
- دایکایەتی بۆ جیهانێک دەکەیت.
- شیردان زیاتر لە ٦ مانگ هۆکارەکانی شێرپەنجەی مەمک کەمدەکەنەوە
- له‌ناو دایكاندا كاری رژێنی هۆرمۆنی مێینە ڕێکدەخاتەوە.
- جموجوڵی خوێن له مه‌مكی ژنی شیرده‌ردا رێكده‌خاته‌وه و له زیانه ته‌ندروستییه‌كان دوری ده‌خه‌نه‌وه.
2245 جار خوێندراوەتەوە