هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی, 200 بارهەڵگر چەك و كەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكات بۆ هاوكاریی هێزەكانی سوریای دیموكرات..
ڕوانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردەوە: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، كاروانێكی چەك و پێداویستیی سەربازی كە لە 200 بارهەڵگر پێكهاتوە, لە ڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە گەیاندوەتە ڕۆژئاوی كوردستان بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات. ئاماژەی بەوەش كردوە: ناردنی ئەو كەرەستە سەربازیانە بۆ ڕۆژئاوا لە چوارچێوەی هاوكارییە سەربازی و لۆجستیانەدایە, كە پێشتر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پەیمانی بەو هێزانە دابوو بۆ پاراستنیان لەبەرامبەر هەڕەشە و هێرشەكانی توركیا.
لە دوای ڕاگەیاندنی كۆتاییهێنان بە داعش لە سوریا, تا ئێستا بە 23 قۆناغی جیاجیا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دوو هەزار و 300 بارهەڵگر چەك و كەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان كردووە.
ناردنی چەك و كەرەستەی سەربازی بۆ ڕۆژئاوا لەلایەن هاوپەیمانانەوە لە كاتێكدایە، ئەمریكا لەسەروبەندی ڕێكەوتنێكدایە لەگەڵ توركیا لەبارەی دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لە باكووری سوریا.
2343 جار خوێندراوەتەوە