چەمچەماڵ.. كەسوكاری كارمەندی بەنزینخانەكە داواکارییان هەیە

09:25 - 20/08/2019
کوردستان

 
كەسوكاری زانا كامیل، كارمەندی بەنزینخانەكەی چەمچەمەڵ كە شەوی یەكشەممەی رابردوو كوژرا، داوا دەكەن خوێنی كوڕەكەیان بە فێرۆ نەچێت و سزای یاسایی بكوژەكە بدرێت.
 
كامیل عوسمان، باوكی زانا، بە KNNی راگەیاند: كێشەیان لە گەڵ هیچ كەسێك نییە و كوڕەكەیان بە ناهەق كوژراوە و داوا دەكات، یاسا سەروەربێت و دەستێوەردانی تێدا نەكرێت، دەشڵێت: تاوانەكە هێندە گەورەیە، هەموو سنورەكانی بەزاندووە و شایەنی لێخۆشبوون نییە.


هاوكات، عەدنان عەزیز، خاوەنی ئەو بەنزینخانەیەی زانا كاری تێدا دەكرد، رایگەیاند: زانا كوڕێكی هێمن و لەسەر خۆ و بوە و بكوژەكە، لەبەر ئەو بڕە پارەیە كوشتویەتی كە پێی بووە.

18611 جار خوێندراوەتەوە