کتێبی "هیچ دۆستێک بەبێ چیاکان" ی بەهرۆز بوچانی کوڕە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان, خەڵاتی میلی بیۆگرافیای ئوسترالیای بردەوە و بەوەش خەڵاتەکانی وەک پەنابەرێک لەو وڵاتە کردە دوو خەڵات.
دوێنێ ١٢ی٨ی٢٠١٩ بەهرۆز لە کتێبخانەی مەرکەزی ویلایەتی نیوسات ویڵز خەڵاتەکەی وەرگرت کە نرخەکەی ٢٥ هەزار دۆلارە.
بەهرۆز لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی وەتس ئەپەوە بەشداری مەراسیمەکەی کرد و وتی "من نامەوێت لەبارەی ئەدەبیاتەوە قسەبکەم، بەڵام دەمەوێت بڵێم رێزی ئەدەب لەناو کۆمەڵگەی مەدەنی ئوسترالیا ئەو حاڵەتەیە من دەمەوێت هەوڵی بۆبدەم، زۆر خۆشحاڵم کە خەڵکێک هەیە بەم شێوەیە لە ئەدەب دەڕوانێت".
بەهرۆز بووچانی، خەڵکی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی و شاعیر و دەرهێنەرە، لە ساڵی ٢٠١٣ وە لە کامپی پەنابەرانی مانوسە لە ئوسترالیا.
1164 جار خوێندراوەتەوە