یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێكی تردا ئیمزاكردو بە فەرمی گواستنەوەی جۆنیۆر فێرپۆی بەرگریكاری راگەیاند.
سایتی تایبەتی یانەی بەرشەلۆنە بڵاویكردۆتەوە، یانەكە لەگەڵ یانەی ریاڵ بیتیس گەیشتە رێكەوتنی كۆتایی و جۆنیۆر فابرۆی لەو یانەیە كڕیوە.
دوای رێكەوتنی هەردوو یانەكە، جۆنیۆر فێرپۆ گەیشتە بارەگای یانەی بەرشەلۆنە و سەركەوتوانە پشكنینە پزیشكییەكانی تێپەراند.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە جۆنیۆر فێرپۆی بە 18 ملیۆن یۆرۆ لە ریاڵ بیتیس كریوەو گرێبەستی نێوانیشیان بۆ ماوەی 5 ساڵەو نرخی هەڵوەشاندنەوەشی 200 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ وەك پاداشت لە گرێبەستەكەدا هەیە.
جۆنیۆر فێرپۆ بەرگریكارەو لەلای چەپی یاریگا یاریدەكات و دەبێتە شوێنگرەوەی جۆردی ئەلبا لە یانە كەتەلۆنییەكە.
980 جار خوێندراوەتەوە