لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی ساتی تەقەکردن لە دیپلۆماتکارەکەی تورکیا لە هەولێر بڵاوکرایەوە.
ڤیدیۆكه هیچ تۆمارێكی ده‌نگی له‌سه‌ر نییه، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت دیپلۆماتكاره‌كه‌ی توركیا، لەگەڵ کەسێکی دیکە دانیشتوەو سەرقاڵی گفتوگۆکردنن، له‌ناكاو هاوڕێكه‌ی دیپلۆماتكاره‌كه ده‌چه‌مێته‌وه و ئاوڕ بۆ دواوه ده‌داته‌وه (دیاره دوو له ته‌قه‌كه‌ره‌كان هاواریان كردووه و ده‌نگیان به‌رزكردوه‌ته‌وه یان هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه)، دواتر ته‌قه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كه له‌سه‌ر مێزی ته‌نیشیان دانیشتوه مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی به‌جێده‌هێڵێت و ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ ده‌رده‌هێنێت و ته‌قه له دیپلۆماتكاره‌كه ده‌كات، هه‌ر له‌وكاته‌دا هاوڕێی دیپلۆماتكاره‌كه سه‌ر مێزه‌كه چۆڵ ده‌كات و دوورده‌كه‌وێته‌وه و دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی دیكه به‌هه‌مان شێوه ته‌قه له دیپلۆماتكاره‌كه ده‌كه‌ن.
تۆماره ڤیدیۆییه‌كه ته‌نها (37) چركه‌یه و ته‌واوی روداوی ته‌قه‌كردنه‌كه و به‌جێهێشتنی چێشتخانه‌كه ته‌نها 8 چركه‌ی پێچووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رناكه‌وێت كه (سێ ته‌قه‌كه‌ره‌كه) ته‌قه‌یان له‌هیچ یه‌كێك له میوانه‌كانی دیكه‌ی چێشتخانه‌كه‌ی هه‌ولێر كردبێت، ئه‌وه‌ی له دیمه‌نه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هاوڕێی دیپلۆماتكاره‌كه فریا ده‌كه‌وێت و ده‌مانچه ده‌رده‌هێنێت و خۆی ئاماده ده‌كات بۆ ته‌قه‌كردن. ئیتر ئه‌وه هێشتا ڕوون ده‌رناكه‌وێت له ڤیدیۆكه‌دا دوو هاوڵاتیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان چۆن له‌و روداوه‌دا ته‌قه‌یان لێكراوه و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
29235 جار خوێندراوەتەوە