عوسمان گوڵپی، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نیشتمانی رایدەگەیەنێت: شەهیدكردنی پاسەوانەكەی گۆڕان لە نیوەشەودا لە لایەن هێزێكی نەناسراوەوەو بەو شێوەیە، كارێكی نایاسایی و ناشایستەو قێزەون بوو، داواش دەكات ئەو جۆرە كارانە ئیدانە بكرێن و رێگە نەدرێت دووبارە ببنەوەو لە حاڵەتەوە ببێتە دیاردە.
دەشڵێت: دوای سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم، خەڵك چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەت بووەو ئومێدی بۆ گەڕابویەوە، بەڵام بەو كارە تێكدەرانە هیوای خەڵكیان لەق كرد.
885 جار خوێندراوەتەوە