ئه‌مڕۆ، فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی
كوردستان بایكۆتی دانیشتنی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كرد، ئه‌وه‌ش
ناكۆكیه‌كانی له‌نێو ئه‌و هێزه سیاسیه‌دا تۆختركرده‌وه، به‌تایبه‌ت كه سه‌رۆكی
لیستی یه‌كێتی (قوباد تاڵه‌بانی) پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان كرد و فراكسیۆنه‌كه‌شی بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
نه‌بونی ناوه‌ندێكی بڕیاربه‌ده‌ست له‌ناو یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستاندا بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و پێكهێنانی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاربووه كه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی بۆ نزیكه‌ی هه‌شت
مانگ دواخست.
ئه‌و دوو حزبه له‌چه‌ند مانگی رابردودا دوو
رێكه‌وتنیان به واژۆی (كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان)
كردووه، به‌ڵام هه‌میشه باڵێك یان چه‌ند كه‌سێكی بڕیاربه‌ده‌ست له‌ناو یه‌كێتی
به‌هایان بۆ رێكه‌وتنه‌كه دانه‌ناوه و ئاسته‌نگیان دروستكردووه.
دیجیتاڵ میدیای KNN زانیویه‌تی، كه هۆكاری بایكۆته‌كه‌ی
ئه‌مڕۆی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ربازیی (به‌ده‌سه‌ڵاتی)ی ئه‌و حزبه، له‌كاتێكدا
پۆستی باڵای له‌و حزبه‌دا نییه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی نییه.
له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی فراكسیۆنه‌كه‌یان
بوه‌ته هۆی دروستبونی كێشه‌ی گه‌وره و قوباد تاڵه‌بانی، له په‌یوه‌ندییه‌كیدا
له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه،
كه ناتوانن پابه‌ندی پرنسیپه‌كانی كاری حزبایه‌تی بن به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا.
بایكۆته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی، فراكسیۆنی یه‌كێتی له
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، ناكۆكی نێوان پارتی و یه‌كێتی زۆر زه‌قكردووه‌ته‌وه و
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند؛ له
ئاینده‌یه‌كی نزیكدا حزبه‌كه‌یان به فه‌رمی وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌داته‌وه.
16526 جار خوێندراوەتەوە