ئاژانسی رۆیتەرز: توركیا‌و ئەمریكا لەبارەی ئێس 400 ەوە تاڕادەیەك گەیشوونەتە لێكتێگەیشتن

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 16/04/2019
جیهان
+
-

واشنتۆن؛ دۆناڵد ترەمپ و وەزیری دادی توركیا لەبارەی سیستمی ئێس 400 كۆبوونەوە

دۆناڵد ترەمپ لە واشنتۆن، لەگەڵ وەزیری دادی توركیا، كۆبوەوە‌و كڕینی سیستمی ئێس 400 ی روسییان لەلایەن توركیاوە تاوتوێ‌ كرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی توركیاوە بڵاوی كردوەتەوە: دۆناڵد ترەمپ و وەزیری دادی توركیا، لە بارەی كڕینی سیستمی ئێس 400ی روسییەوە لەلایەن حكومەتی ئەنقەرەوە، كۆبوونەتەوە‌و ترەمپ بە وەزیری دادی توركیای وتووە، تێبینیی جدییان هەیە لەسەر كڕینی ئەو سیستمە لەلایەن توركیاوە، بەڵام هەر بەگوێرەی هەواڵی ئەو ئاژانسە، ئەمریكا و توركیا، تارادەیەك توانیویانە بگەنە لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەبارەی كڕینی ئەو سیستمە روسییەوە.

هەروەها هەردوولا هەماهەنگییان هەبووە بۆ ئەوەی ئاستی بارزگانیی نێوانیان بۆ 75 ملیاری دۆلاری ساڵانە بەرز بكەنەوە.

پێشتر مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندبوو، ئەگەر توركیا سیستمی ئێس-400ی رووسیا بكڕێت، ئەوا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، سزای ئابووریی دەدات‌و هاوكات فڕۆكەی جۆری ئیف 35 بە توركیا نافرۆشێت.

1098 جار خوێندراوەتەوە