ژووری توێژینەوەی سیاسی گۆڕان: هەرێم لە مانگی 12 زیاتر لە 14 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە
لە مانگی رابردودا داهاتی نەوتی هەرێم تەنها لە رێگەی بۆریەوە پێنج سەدو هەشتاو نۆ ملیۆن و دوو سەدو شەست هەزار دۆلار بووە و بەوەش بەراورد بە مانگەكانی دیكەی ساڵی رابردوو، هەرێم زۆرترین نەوتی فرۆشتووە.
گۆشەی ئابووری ژووری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2018 هەرێمی كوردستان تەنها لە رێگەی بۆریەوە 14 ملیۆن و سی هەزار بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری جیهانەوە هەناردەكردوە ئەوەش بەرزترین تۆمارە، كە لە مانگی رابردودا هەناردە كراوە بەراورد بە مانگەكانی تر.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەرێم لە مانگی ڕابردودا رۆژانە 452 هەزارو 580 بەرمیل نەوتی رەوانەكردوە ئەگەر نرخی یەك بەرمیل نەوت دە دۆلاریش كەمتر لە نرخی 52 دۆلاری نەوتی جیهانی فرۆشرابێت ئەوا داهاتی نەوتی هەناردەی هەرێم پێنج سەد و هەشتا و نۆ ملیۆن و دوو سەدو شەست هەزار دۆلار بووە.
513 جار خوێندراوەتەوە