سكرتێری لیژنەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی ئێران و عێراق و سوریا ڕایدەگەیەنێت ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراقدا ساڵانە دەگاتە 11 ملیار دۆلار.
حەسەن دانایی فەڕ، باڵیۆزی پێشوی ئێران لەعێراق و سكرتێری لیژنەی گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابوریەكانی ئێران و عێراق و سوریا لەمیانی كۆبونەوەیەكی كەرتی گشتیی و كەرتی تایبەت لەشاری سنە ڕایگەیاند: لەساڵی ڕابردودا بەبەهای 6 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەبواری كاڵا نا نەوتییەكان لەگەڵ عێراق ئەنجامدراوە و پێشبینیش دەكرێت لەم ساڵدا بەڕێژەی % 35 ئاستەكەی بەرزبكرێتەوە و بگاتە زیاتر لە 8 ملیار دۆلار.
دانایی فەڕ ئاماژەی بەوەشكرد لەبواری وزەش، ئێران 1200 مێگاوات كارەبا بەعێراق دەفرۆشێت و لەئێستاشدا دانوستانەكان لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستان بەردەوامە بۆ زیادكردنی ئەو ڕێژەیە.
ئەوە سەرباری ئەوەی ئێران ساڵانە 25ملیۆن مەتر دوجا غاز هەناردەی عێراق دەكات و بەو پێیەش ئاستی هەناردەكردنی وزە بۆ عێراق ساڵانە دەگاتە 3ملیارو 500 ملیۆن دۆلار.
241 جار خوێندراوەتەوە