هەسەدە؛ لە 24 كاتژمێردا 97 چەكداری داعش لە دێرزوركوژراون

KNN : Kurdish News Network
11:46 - 24/12/2018
کوردستان
+
-

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماری 24 كاتژمێر شەڕی لە دێرزوور بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، 97 چەكداری داعشیان كوشتووە و هاوپەیمانانیش 49 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش ئەنجامداوە.  

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد شەڕ لە دژی چەكدارانی داعش لە دێرزور و دەوروبەری بەردەوامە و لەوچوارچێوەیەدا لە هەجین شەڕی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعش ڕوویداوە.

هەسەدە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لە 24 كاتژمێردا توانیویانە دەستبگرن بەسەر 30 خاڵی چەكدارانی داعش و بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی و پێنج سەكۆی تۆپهاوێژی هاوەن و دوو ڕێڕەوی سەربازی و كۆگایەكی سوتەمەنی.

هەسەدە ڕاشیگەیاندووە  هێزەكانی هاوپەیمانان لە ڕێگەی فڕۆكە جەنگییەكانەوە بەردەوامن لە پشتیوانیەكانیان و لە 24 كاتژمێردا 49 جار هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش ئەنجامداوە و زیانی زۆریان پێگەیاندوون.

284 جار خوێندراوەتەوە