لە سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە.

KNN : Kurdish News Network
01:45 - 04/04/2026
کوردستان
+
-

لە سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە.


ئەمڕۆ شەممە، (4ی نیسانی 2026) لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، شاندیكی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێرای پیرۆزبای وەفدی یەکێتی بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسی گشتی بزوتنەوەی گۆران و هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردراو، هەردوو لا جەختیانکردەوە لە باشترکردنی پەیوەندی هەردولا و، بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و ئەرکی مێژووی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، بۆ دورخستنەوە ئاگری شەر لە خاکی هەرێمی کوردستان و پاراستنی قەوارەکەی، کە بەهۆی ئەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتۆتەوە.

راگەیەندراوی کۆبونەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ شەممە، (4ی نیسانی 2026) لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، بە ئامادەبونی هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی (د. یوسف گۆران و سەرکەوت زەکی) و د. سالار سەرحەد و کاک جەزای سەید مەجید ئەندامانی سەرکردایەتی و رەوەند شەهید غەریب هەڵەدنی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی (ی ن ک)، پێشوازیانکرد لە وەفدی بزوتنەوەی گۆران لەسەر ئاستی جڤاتی نیشتمانی پێکهاتبون لە بەرێزان (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان رەئوف بەگ، چۆمان محمد، ڕۆڤان سەروەت).

لە کۆبوونەوەکەدا، وێرای پیرۆزبای وەفدی یەکێتی بۆ سەرکەوتنی کۆنفرانسی گشتی بزوتنەوەی گۆران و هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردراو، هەردوو لا جەختیانکردەوە لە باشترکردنی پەیوەندی هەردولا و، بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و ئەرکی مێژووی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، بۆ دورخستنەوە ئاگری شەر لە خاکی هەرێمی کوردستان و پاراستنی قەوارەکەی، کە بەهۆی ئەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتۆتەوە. لەو سۆنگەیەوە، ئاماژە بۆ ئەوە کرا، ئەم دۆخە قۆناغێکی هێناوەتە ئاراوە، کە هەموو کات کورد زیاتر پێویستە یەکگرتوو و تەبا و یەک گوتاربێت، هەوڵبدرێت كورد نەچێتە سەنگەربەندی نێوان لایەنە ناكۆكەكان‌و ئاسایش‌و ئارامی هەرێمی كوردستان‌و هاوڵاتیان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو بپارێزرێت.

لە بەشێکی دیکە کۆبوونەوەکە پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەی دۆخی و ژیان و گوزەرانی خەڵك و موچەخۆران گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، لەو ڕووەوە هەڵوەستەکرا بۆ دابینکردنی شایسیە داراییەکانی هەرێم و موچەی موچەخۆران لەلایەن حکومەتی ئیتحادییەوە.

103 جار خوێندراوەتەوە