سوپای پاسداران: هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز ئیدانە دەکەین

KNN : Kurdish News Network
10:31 - 04/04/2026
جیهان
+
-

وۆڵستریت جورناڵ ئاماژە بەوەدەکات، لە هێرشێکی درۆنی ئێران بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە، لە 3ی مانگی رابردوو، زیانی زۆر بەر بینای باڵیۆزخانەکە کەوتووە، سوپای پاسدارانیش رەتیدەکاتەوە و ئەو هێرشە ئیدانە دەکات.

 

بە گوێرەی راپۆرتەکەی وۆڵستریت، لەو هێرشەدا کە لەلایەن دوو درۆنەوە ئەنجامدرابوون، سێ نهۆمی باڵیۆزخانەی ئەمریکا زیانی زۆریان بەرکەوتووە و یەکێک لەو شوێنانەی کراوەتە ئامانج نوسینگەی CIAبووە.

 

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، وەک وۆڵستریت جورناڵ ئاماژەی بۆ کردووە، ئەگەر لە کاتی دەوامدا هێرشەکە بکرایە سەر ئەو بینایە، کارەساتی مرۆیی رووی دەدا.

 

لە بەرامبەردا سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێک، تۆمەتەکانی ئە رۆژنامەیە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، هێرشەکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە ئەنجام نەدراوە.

 

سوپای پاسداران وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە جەختی لەوەکردووەتەوە، کە هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە و بە ئامانجی نانەوەی ئاژاوە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی ناوچەکە ئەنجامدراوە.

 

راشیگەیاندووە، بازنەی ئامانجەکانمان روونن و پێشتر راگەیەندراون.

256 جار خوێندراوەتەوە