تائێستا ئەمریکا 7 فڕۆکەی لە شەڕی دژ بە ئێران لە دەستداوە

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 04/04/2026
جیهان
+
-

لە سەرەتای شەڕی ئەمریکا لە دژی ئێران، لانیکەم 7 فڕۆکەی ئەمریکی تێکشکاون، تەنیا دوێنێ هەینی 2 فڕۆکەیان کەوتبوونە خوارەوە.

 

رۆژی هەینی 3ی نیسان فڕۆکەی جۆری F-15 و فڕۆکەی A-10ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە دوو رووداوی جیاجیادا لە ئێران کەوتنە خوارەوە.

 

بە پێی هەواڵێکی CNNی ئەمریکی ئەمە 7 فڕۆکەی ئەو وڵاتەبوون کە لەم شەڕەدا کەوتوونە خوارەوە.

 

کات و چۆنێتی لەناوچوونی 5 فڕۆکەکەی تر:

 

2ی ئازار: 3 فڕۆکەی F-15 لە لایەن بەرگریی ئاسمانی کوەیتەوە بە هەڵە خرانە خوارەوە و هەر شەش فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی رزگاریان بوو. ئەو سێ فڕۆکەیە دوای ئەوە کرابوونە ئامانج کە لە ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی لە دژی ئێران گەڕابوونەوە.

 

12ی ئازار: شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی ئەمریکی بە هۆی کەوتنەخوارەوە فڕۆکەی KC-135 لە عێراق گیانیان لە دەستدا. بە وتەی بەرپرسانی پێنتاگۆن ئەو فڕۆکەیە کە تایبەتە بە گواستنەوەی سووتەمەنی لە کاتی ئەرکێکدا لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکەیان تووشی رووداو بووە و کەوتووەتە خوارەوە.

 

 27ی ئازار: فڕۆکەیەکی ئاسمانی جۆری E-3 Sentry سەر بە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە سعودیە لە ئەنجامی هێرشێکی ئێران تێکشکێنرا. باس لەوە دەکرێت فڕۆکەیەکی دیکەی گواستنەوەی سووتەمەنیش لەو هێرشەدا زیانی بەرکەوتووە.

 

پێشتریش هەواڵی ئەوە بڵاوکرابووەوە کە فڕۆکەیەکی F-35ی ئەمریکی بە پەلە لە بنکەیەکی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە کاتی هێرشێک بۆ سەر ئێران و لە ئەنجامی بەرپەرچدانەوەی سیستمی بەرگری ئەو وڵاتە زیانی بەرکەوتبوو.

126 جار خوێندراوەتەوە