دواین سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو گیانیلەدەستدا.

KNN : Kurdish News Network
11:13 - 03/04/2026
کوردستان
+
-

فەریق تایەر جەلیل حەبوش، دواین سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی گشتیی عێراق لە سەردەمی ڕژێمی پێشووی بەعس، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


شەوی ڕابردو، فەریق تایەر جەلیل حەبوش ئەلتەکریتی، کە یەکێک بوو لە دیارترین پیاوانی رژێمی بەعس و دواین کەس کە پۆستی سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی عێراقی پێش ساڵی 2003 بەدەستەوە بوو، کۆچی دوایی کرد.


حەبوش لە ساڵی 1950 لە شاری تکریت لەدایکبووە، لە ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکاندا کاریکردوە و لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو پۆستی سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی عێراقی وەرگرت.. ناوبراو یەکێک بوو لەو سەرکردە ئەمنیانەی کە لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 2003ەوە ناوی لە لیستە داواکراوەکانی ئەمریکادا هەبوو.

114 جار خوێندراوەتەوە