بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە
کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/04/01)
ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ (2 بۆ 4) پلە بەرز دەبنەوە
خێرایی با (10– 15) کم/ک و ئاراستەکەی باشووری خۆرهەڵات دەبێت
کەشی سبەی پێنجشەممە (2026/04/02)
کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات کە سبەی ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات
سەرەتای بارانەکە لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە بە نمە باران و بارانی مامناوەند دەستپێدەکات
دواتر بارانەکە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە
1362 جار خوێندراوەتەوە