فەرماندەیی
ناوەندی هێزەکانی دەریایی ئەمریکا راگەیاند، ئاگر بەشێکی کەشتی فڕۆکەهەڵگری (یو
ئێس ئێس جیراڵد فۆرد) کەوتەوەو بەهۆیەوە دوو دەریاوانی کەشتییەکە برینداربون.
هەواڵ: KNN
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)
ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاگرێک لەناو کەشتیی فڕۆکەهەڵگری
"USS Gerald R.
Ford" کەوتووەتەوە، لە کاتێکدا کەشتییەکە لە
دەریای سووردا لە ئەرکدابووە.
سێنتکۆم جەختی کردەوە کە هۆکاری ئاگرەکە "پەیوەندی بە شەڕ و هێرشی دەرەکییەوە نەبووە" و هیچ زیانێکی بە بزوێنەر یان سیستەمە گرنگەکانی کەشتییەکە نەگەیاندووە. لە ئێستاشدا گەورەترین کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بە تەواوی لە کاردایە و بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئەرکە سەربازییەکانی.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، ئاگرەکە لە بەشی
"جلشۆرخانەی سەرەکی" کەشتییەکەدا دروست بووە و دوای ماوەیەکی کەم لەلایەن
تیمەکانی ناو کەشتییەکەوە کۆنتڕۆڵ کراوە. لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا دو دەریاوان بە
سووکی بریندار بون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، بەڵام باری تەندروستییان جێگیرە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە کەشتیی "جێراڵد
فۆرد" لەگەڵ سێ کەشتیی تری جەنگی، پێش دەستپێکردنی هێرشی سەر ئێران لە نۆکەندی سوێسەوە تێپەڕیون
و ئێستا لە بەشی باکووری دەریای سوور، لە نزیک کەناراوەکانی سعوودیە جێگیر بون
10941 جار خوێندراوەتەوە