عێراق بەشێک لە پارە بلۆک کراوەکانی سەردەمی حکومەتی بەعسی بەدەستهێنایەوە

KNN : Kurdish News Network
01:48 - 09/03/2026
عێراق
+
-

عێراق بەشێکی پارە بلۆک کراوەکانی سەردەمی حکومەتی بەعسی لە ئیتاڵیاوە بە دەستهێنایەوە

 

سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند کە سەرکەوتوو بوون لە گێڕانەوەی زیاتر لە نۆ ملیۆن دۆلار (نزیکەی 12.5 ملیار دیناری عێراقی) لەو پارانەی کە لە بانکی یونیکردیت (UniCredit)  لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بلۆک کرابون.


ئەو پارانە بەهۆی گرێبەستی وەزارەتەکانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیا ئیتالییەکان کە پێش ساڵی 2003 ئەنجام درابوون بە دەستهاتبوون ، لە بانکەکانی ئیتاڵیا دانرابوون

 ئەم پارانە لە ساڵی 1999ـەوە لەژێر ڕێکارە یاساییدا بوون  ، دواجار حکومەتی عێراق توانی بە دەستی بهێنێتەوە ، پارەکە سەرەتا گواستراوەتەوە بۆ هەژماری باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئیتالیا و ڤاتیکان

 بڕیاریشە بەپێی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی ناوخۆی عێراق بکرێت


12014 جار خوێندراوەتەوە