وەزارەتی کارەبای عێراق: هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بە تەواوەتی راگیرا

KNN : Kurdish News Network
02:15 - 04/04/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی کارەبای عێراق، رایگەیاند، هاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ باشووری وڵاتەکە بە تەواوەتی راگیراوە و ئەمەش کاردەکاتە سەر توانای بەرهەمهێنانی کارەبا.

 

بە پێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای عێراق لایەنی ئێرانی ئاگاداری کردوونەوە کە بە تەواوەتی هەناردەی غازیان بۆ باشووری عێراق راگرتووە.

 

هۆکاری ئەو بڕیارە گەڕێندراوەتەوە بۆ چاکسازی و نۆژەندکردنەوەی هێڵەکان لە ناوخۆی ئێران.

 

راگرتنی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەبێتە هۆی وەستاندنی گەیاندنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە بەسڕە و چەند پارێزگایەکی دیکە لە باشووری وڵاتەکە.

 

وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەسەر هێڵن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکان، لەوانە نەوتی رەش و غازی بەرهەمی ناوخۆ، بۆ ئەوەی رێگری لە کوژاندنەوەی گشتیی بکەن.

 

عێراق رۆژانە پێویستی بە هاوردەکردنی 50 بۆ 70 ملیۆن مەتری چوارگۆشە غازە و بە کەمبوونەوە و راگرتنی ئەو بڕە، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وڵاتەکە تا ئاستی کوژاندنەوەی گشتی دەچێت.

217 جار خوێندراوەتەوە