زۆر
بە رون و راشکاوانە بە ئەرکی ئەخلاقی و زانستی و ئەکادیمی خۆمی ئەزانم هەمو
ئەو ئازیزانە ئاگەدار بکەمەوە کە ئەم بابەتە ئەبینن.
بۆ ئەوەی بۆتان رون بکەمەوە عێراق لە چاوەڕوانی داڕمانی
داراییدایە بەشێوەکی چاوەڕوان کراو، چونکە داڕمانی دارایی عێراق واتای داڕمانی
دارایی هەرێمە، ئەگەر هەرێم لە سەر ئەم ریتمە بەردەوام بێت.
هەڵبەت خودی ئەم بابەتە لە دو بەشی سەرەکی پێک هاتوە
بەشی یەکەم خستنەڕوی سەرجەم کێشە دارایی و ئابوریەکان و بەشی دوەم پێشنیار و
داواکاریەکان بۆ چارەسەر کردنی سەرجەم ئەوکێشانەی کە ئاماژەی پێئەدەین.
بەشی یەکەم، کێشە داراییەکان:
1- حکومەتی عێراق بە
قەرزێکی زیاتر لە (140) ملیار دۆلاری ئەمەریکی یەوە دەڕواتە ساڵی (2021) .
2- سەرجەم
پێشبینیەکان بۆ ئەوەن لە ساڵى (2021) بودجەی گشتی حکومەتی عێراق (70) ترلیۆن دینار
کورتبهێنێت.
3--هەمو هەوڵ
و پلانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵى (2021) ئامادەکردنی موچەی (12) مانگی موچە خۆرانە،
بەم هەنگاوە حکومەتی عێراق بۆ ساڵی نوێ نزیکەی (97%) بودجەکەی تەرخان دەکات بۆ
کەرتی موچە.
بەشی دوەم، چارەسەری کێشە داراییەکان:
آــ چارەسەری کێشەکان بۆ حکومەتی
عێراق.
1- چاکسازی
لە هەردو سێکتەری (خەرجی و داهات) هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی بودجەی بەکاربەر (
موازنة تشغيلية).
2ـ
رێککەوتن لەگەڵ رێکخراوی ئۆپیک بۆ ئەوەی عێراق لە کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت
ببەخشرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێکی کەمی کورتهێنانی چارەسەر بکات.
3- هەوڵدان
بۆ دابەزاندنی بەهای دروای عێراقی گەورەترین هەڵەیە لە روی بازرگانی و
پیشەسازی، هەروەها بەهۆیەوە میلەت توشی هەژاری زۆرتر ئەبێت، چونکە عێراق وڵاتێکی
بەرهەمهێن نیە بەکاربەرە و زۆربەی شمەکەکانی لە دەروە هاوردە دەکات.
بۆیە پێشنیارکردنی ئەم رێکارە وەک چارەسەر، کوشندەیە.
بەرامبەر بەوە دەکرێت عێراق ئەو (6250) پرۆژەیەى لەگەڵ چین واژوی کردوە بە بڕی
(118) ملیار دۆلار بیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە گەر لە روانگەی سیاسیەوە کێشەی بۆ
دروست نەکات و وەک سەرۆک وەزیرانی پێشو.
ئەو دەمە بوژانەوەی باش لە عێراقدا رودەدات و زۆربەی
سێکتەرەکان دەبوژێنەوە و بێکاری کەم دەبێتەوە.
ب ـ چارەسەی کێشەکان بۆ حکومەتی هەرێم:
1-رێککەوتن
لەگەڵ ناوەند بەو مەرجەی شایستەی دارایی هەرێم بە دڵنیایەوە بۆ بودجەی (2021)
جێگیر بکرێت و (12) مانگ بێ کێشە بەردەوام بێت بەو مەرجەی حکومەتی هەرێم پاپەندی
رێککەوتنەکە بێت.
2-لەئەگەری
گەیشتن یان نەگەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ بەغدا، هەرێم دەبێت چاکسازی لە هەردو
سێکتەری داهات و خەرجی بکات دەست هەڵبگرن لە کات کوشتن و دزی و گەندەڵی و قاچاغی
بوەستێنن.
3- پاکتاوی
سەرجەم خەرجیەکانی هەرێم بکرێت بودجەی بەکاربەر کەم بکرێتەوە بە لابردنی ئەو سەدان
هەزار بندیوار و دو موچە و زیاتر، سیستەمی خانەنیشینی گشتی عێراق پەیڕەو بکرێت و
ئەو سوپایە لە خانەنشینی هەڵبوەشیتەوە ئەو دەمە خەرجی هەرێم کەمتر ئەبێتەوە و
حکومەت دەتوانێ باشتر کۆنترۆڵی دۆخی دارایی بکات.
745 جار خوێندراوەتەوە