هەرێمی میلیاردێرەکان...

ئێرە هەرێمی ملیاردێرەکانە (باشووری کوردستانە) ، بابەتی بازرگانی و کار لە تەواوی دونیادا یەکێکە لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینە و بەرپرسانی وولاتان ، چونکە سەرکەوتنی وولاتان لە رووی داراییەوە پەیوەست کراوە بە بوونی هەڵی کار و پێشخستنی سێکتەرەکانی دارایی بەردەوام کە خۆی لە ( بازرگانی و پیشەسازی و گەشت و گوزار و کشتوکاڵ و ... ) دەبینێتەوە ، تەواوی ئەم بازرگانی و بازرگانانەش بەسیستەمێکی هەنگاو بەهەنگاو پێش دەکەون نەک وەک ئەوانەی ئێرە (لە پڕ دەبن کوڕ) لەهەمان کاتدا هاوکاری سەرەکی حکومەت دەبن لە دروست کردنی هەڵی کار و بنەبڕکردنی بێکاری و هاوکاری دارایی حکومەت لە رێگای باج و رسومات و خزمەت گوزاریەکانەوە جگە لەوە لەکاتی بوونی کارەساتی مرۆی هاوکاری دارایی حکومەتن ، چونکە کەوتنی حکومەت یەکسانە بە افلاسی بازرگانان...

لێرەدا بۆم گرنگە ئەرکی بازرگانەکان بخەمە ڕوو لە کاتی قەیرانەکاندا...

سەرەتای ساڵی نوێی ٢٠٢٠ بەخراپترین کاتەکان دەستی پێکرد لە ڕووی داراییەوە بۆ هەموو جیهان بووە هۆکاری وەستاندن و ستت بوونی سەرجەم جوڵەکانی ژیان و بازرگانی و بازارگەری ، ووڵاتان بە تریلۆن و ملیارات دۆلار خەرجیان کەوتە ئەستۆ ، تووشی گەورەترین زیانی دارایی و ئابووری بوونەوە ، ملیۆنان هاوولاتی بێکار بوون سەدان هەزار جێگای کار داخران ، گەشت بەو ئەندازە ووڵاتان هانایان بۆ کەسانی بازرگان و خاوەن کارەکان(رجال اعمال) برد.

لەم هاوکێشەیەدا ملیاردێرەکانی دونیا بێ ڕۆڵ نەبوون بۆ بەردەوام بوونی ژیان چونکە بەردەوام بوون واتا بەردەوام بوونی بازرگانی و کار ...

#بیل گیتس کە دووەم دەوڵەمەنترین کەسی جیهانە بڕی زیاتر لە (١٠٠)ملێون دۆلاری لەسەرمایەکەی بەخشی بۆ بەرەنگار بوونەوەی وولاتەکەی لەم قەیرانە.

#لی کا شینغ بڕی زیاتر لە ١٤ ملێون دۆلاری لە سەرمایەکەی تەرخان کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی قەیرانەکە.

#جاک ما و چەندین بازرگانی دوونیا بەشێکی باشی سەرمایەکانیان بەخشیەوە بۆرزگار کردنی وولاتەکانیان لەو دۆخە...

لە هەرێمی کوردستان بەڕوونی لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ وە بەشێکی زۆری سەرمایەدارەکان بە پاڵپشتی حکومەتی هەرێم توانیان ببنە خاوەنی ملیارات و ملێونان دۆلار ، ئەویش لە ڕێگای پێدانی سلفات و قەرز و ئەرزە و دابین کردنی تەواوی خزمەت گوزاریەکانی پڕۆژەکانیان ، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی ملیاردێرەکانی ئێستا لەو زەمەندا بێ ئەوەی خاوەنی داهاتبن توانیان پشتیوانەکانی حکومەت بقۆزنەوە و ببنە خاوەنی ئەم داهاتەی ئێستا.

ئەرکی ئێستای بازرگان و ملیاردێر و ملێونێرەکان چیە ؟

هاوشێوەی وولاتان ئەمانەش بەشێکن لەو ( ١٠) میلیاردێرەی ئەم هەرێمە کە دەکرێت سوود بە هاوولاتیان حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەیەنن..
#احمد اسماعیل سەرمایەکەی (٦) ملیار دۆلارە .
#شێخ باز بەرزانی سەرمایەکەی (٤) ملیار دۆلارە.
#شخ فاخر و براکانی سەرمارەیەکەیان (٤) ملیار دۆلارە.
چەندین ملیاردێر و ملێۆننێری دیکە لەسایەی هاوکاری حزب و حکومەتەوە گەشتوون بەو سەرمایە لە لەئیستادا دەتوانن بەیەکێک لەم دوو رێکار خزمەتی حکومەت هەرێمی کوردستان بکەن ...

١-گەڕاندنەوەی سەرجەم ئەو قەرز و رسوماتانەی لەسەریان کەڵەکە بووە کە مەزەندا دەکرێت بەسەدان ملێون دۆلار و رەنگە زیاتریش لە ملێونان...

٢-پێدانی قەرز بەحکومەتی هەرێمی نەک وەک بازرگانانی وولاتان بیبەخشن ، دەتوانن بەقەرز بیدەن.
لە سیستەمی دارایی و ژمێریاریدا پێدانی قەرز دوو جۆرە هەڵبەت لە سوودی حکومەتە بە جۆری دووەم قەرز وەربگرێت چونکە کاتی زۆری لەبەردەست دەبێت.
جۆری یەکەم قەرزی ماوە کورتە کە گەڕاندنەوەی قەرزەکە نابێت لە ساڵێک زیاتر تێپەرێت .
جۆری دووەمیش قەرزی درێژ خایەنە کە حکومەت یان قەرزکەر دەتوانێت بە زیاتر لە ساڵێک ئەو قەرزەی لەسەریەتی بیگەرێنێتەوە . وەک ئەو قەرزانی حکومەتی هەرێم داویەتی بە بازرگانەکان...

738 جار خوێندراوەتەوە