بە یاسا موچە دەستکاری دەکرێت بەڵام لە پێناو چیدا؟

یاسایی چاکسازیی لە موچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەکانی رابردو و ئێستاشدا ببوە جێگای پرسیار و رەخنە و هێرش کردنی هەموان تایبەت موچەخۆران، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئەم یاسایە رێکخستنەوە و چاکسازیە لەو نادادیەی کەوا لە لیستی موچە خۆراندا هەیە، هەروەها گەڕاندنەوەی ئەو بە فیرۆدانانەی کەوا چەندین ساڵە دەرهەق بەبودجەی گشتی دەکرێت.

*سەرجەم ئەو رێنماییانەی کەوا پشتیوانی یاسایی نیە بۆ پێدانی دەرماڵەکان بۆ موچە خۆران وردبینی تێدا دەکرێت.

*خاڵەکانی (١ و ٢ و ٣) مادەی (١٤) بەشی چوارەمی یاساکە.

پێویستە بودجەی گشتی هێزی پێشمەرگە رێکبخرێتەوە، یەکخستنی لیستی موچەی هێزی ناوبراو، یەکخستن و رێکخستنی یەکەکانی ژمێریاری هێزی پێشمەرگە.

*خاڵی (٣) مادەی (١٥) بەشی (٤)، دۆسییەی کەسی تایبەت بۆ هەمو پێشمەرگەکانی وەزارەت دەکرێتەوە .

*خاڵی (١ و ٢)ی مادەی (١٦) بەشی (٤) پێداچونەوە و رێکخستنەوە بە لیستی سودمەندانی خانەنشینی و کەمئەندامانی پێشمەرگە بە پێی یاسای ژمارە (٣٤) ساڵی (٢٠٠٧) بەدەر لەم یاسایە ئەوەی سودمەندە هەڵدەوەشێتەوە و رێکخستنی بۆ دەکرێت.

*خاڵی (٢) مادەی (١٧) بەشی (٥) وەزارەتی دارایی و ئابوری سەرجەم ئەو دەرماڵانەی پشت بەست نین بە یاسا لە ماوەی (١٥) رۆژدا دیاری بکات، ئەنجومەنی وەزیران گشتی خەرجی ئەو دەرماڵانە رادەگرێت.

*خاڵی (٢ و ٣)ی مادەی (١٩) بەشی (٦) پێداچونەوە دەکرێت بە دۆسیەی گشت فەرمانبەران و ناونیشانی فەرمانبەریاندا. سەرجەم ساڵانی خزمەتی نایاسایی هەڵدەوەشێتەوە.

*خاڵی (١) مادەی (٢٠) بەش (٦) ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم ئەو رێنمایانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە هاودژن لەگەڵ حوکمەکانی یاسایی میلاکی ژمارە (٢٥)ی ساڵی (١٩٦٠) هەموارکراوی کارپێکراو لە هەرێم .

*خاڵی (١ و ٢) مادەی (٢٥) بەش (٧) سەرجەم یەکەکانی خانەنشینی هەڵدەوەشێتەوە، جگە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، گواستنەوەی سەرجەم دۆسیەی خانەنشینی (شارستانی و سەربازی و هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و پێشمەرگە) بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری.

1780 جار خوێندراوەتەوە