پرۆژەی چاکسازی خانەنشینی
جگە لەوەی بە جۆرێک لە جۆرەکان هۆکاری کەمکردنەوەی ناعەدالەتیە لە لیستی مووچەدا
،دەبێت هۆکارێکیش بێت بۆ زیادکردنی داهاتی ناوخۆ هەڵبەت ئەم زیادکردنی داهاتە لە سەر قوت و مووچەی فەرمانبەرە یاسایەکان نەبێت، بەڵکو دەبێت لەسەر مووچەی بندیوار
و پلە باڵا نایاسایەکان بێت بۆ نموونە.
پەرلەمانتاری پێشوو بە
٤ ساڵ خزمەت خانەنشین کراوە بە (٦.٤٠٠.٠٠٠) دینار ، بەڵام لەم پرۆژە دەبێت ١٥ ساڵ
خزمەتی هەبێت و تەمەنی ٤٥ ساڵی تێپەراندبێت.
بەزمانی ژمارە ئەگەر
وای دانێن مووچەی پلە باڵایەک بڕی (٨٠٠٠،٠٠٠) دینارە و تەمەنی (٤٥) ساڵی تێپەراندوە
و (١٥) ساڵ خزمەتی یاسای هەیە ئەو دەمە رێژەی (%٢٥) مووچە گشتیەکەی واتا
(٨٠٠٠،٠٠٠) وەردەگرێت دەکاتە(٢٠٠٠،٠٠٠) دینار بۆ هەر ساڵێکی خزمەتی رێژەی لە
(%٢.٥) دەچێتە سەر موچەکەی لە مووچە گشتیەکەی واتا لە (٨٠٠٠،٠٠٠)دینارەکە بەم پێیە
دەبێت (٨٠٠٠،٠٠٠ لێکدانی %٢٠٥=٢٥٠،٠٠٠) بۆ هەر ساڵێک. کەواتە (٢٥٠،٠٠٠ لێلدانی ١٥
=٣٠٠٠،٠٠٠دینار.
کەواتا کۆی گشتی مووچەی
خانەنشینی پلە باڵایەک کە مووچەکەی (٨٠٠٠،٠٠٠)دینار بوو بێت تەمەنی (٤٥)ساڵی تێپەراندبێت
و (١٥)ساڵ خزمەتی یاسای هەبێت دەکاتە بڕی (٥٠٠٠،٠٠٠) دینار..
بەم پێیە بۆ هەر پلە
باڵایەکی مووچە (٨٠٠٠،٠٠٠) دیناری ، مانگانە بڕی (١،٤٠٠،٠٠٠) دینار دەگەرێتەوە بۆ
خەزینەی گشتی وڵات...
خاڵی جەوهەری کە دەبێت
باس بکرێت لە پەرلەمان بۆ تعدیل کردنی ئەم پرۆژەیە پێدانی (%٢٥) مووچەی بنەڕەتیە نەک
مووچەی گشتی ئەو دەمە مووچەی پلە باڵایەکی (٨٠٠٠،٠٠٠) دیناری دەبێت بە بڕی
(٢،٥٠٠،٠٠٠) دوای (١٥) ساڵ خزمەت و (٤٥) تەمەن...
2904 جار خوێندراوەتەوە