تەنها دوو داواکاری بۆ پەرلەمانتاران

لە رابردوودا بە هۆی گرنگیدان بە هەندێک کاری نا هەنووکەی و ناپێویست بۆ دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە شکۆ و مەکانەتی خۆتان لە پێش چاووی دەنگدەران و هاووڵاتیان بەگشتی کەم کردەوە.

 

 تارادەیەک ئەو دەزگا گەورەیەی ووڵات بوو بە بابەتی تەنزی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی.

 

 هەڵبەت پاڵنەری سەرەکی بۆ گۆرینی دنیابینی هاووڵاتیان بەرامبەر ئەو دەزگایە خودی پەرلەمانتاران تاوان بارن ،چوونکە لەکوێی دنیادا بووە وڵات لە چەقی جەنگ و قەیران و فەسادی دارایی و کارگێریدا بێت و چارەنووسی دارایی وڵات زەمانەت کراو نەبێت ،کەچی ئەودەزگایە لە بری دۆزینەوەی رێگا چارەی کۆنکرێتی سەرقاڵی هەندێک بابەتە کە ٢٨ ساڵە بەردەوامین لەسەری هیچ گۆرانکاریەکی سەیری بەسەردا نەهێناوین وەک (گۆرینی رێکەوت بە بەروار).

 

ئایە نەدەکرا لەبری ئەو کارە ناپێویستانە پەرلەمانی کوردستان سەرقاڵی ئامادە کردنی پرۆژە بوایە، بۆ سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار تا بتوانرایە ئەو جەیشە لە بێکاری هەلی کاریان بۆ بڕەخسایە، یان داوایی پرۆژە یاسای بودجەیان بکردایە لە حکومەت یان خەمی پاشەکەوتی مووچەیان بوایە ، یان چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست و شەفاف نەبوونی داهاتەکانی ناوخۆ و زۆر بابەتی گرنگتر.


ئەوەی بۆ هاووڵاتیان گرنگە بەربەر بەو مافەتان ئەرکی جدی بگرنە ئەستۆ کەواتا دەکرێت تەنها ئەم دوو خاڵە جێگیر بکەن لە پرۆژە یاسای چاکسازیدا لە خانەنشینی و مووچەدا بۆ گەرانەوەی شکۆ  بۆ دەزگاکە راگەیاندی شیعاری( خەڵک ویستی نەک خۆویستی).

 

١-رێگربن لە هێنانی ساڵانی خزمەتی نایاسای بۆ پلە تایبەتەکان و خانەنشین کردنیان بە یاسای و بە مووچەیەکی زەبەلاح.

 

 ٢-تەنها داوای ئەوە بکەن خانەنشینی پلە باڵاکانی کوردستان هاوشێوەی عێراق بێت لە (%٢٥) مووچە بنەڕەتیەکەیان وەر بگرن دوای (١٥)ساڵ (خزمەتی یاسای) و پێدانانی لێبرینی خانەنشینی بۆ ماوەی ئەو (١٥) ساڵە و تەواوکردنی تەمەنی یاسای خانەنشینی کە بریتیە لە (٤٥) ساڵ.

1294 جار خوێندراوەتەوە