وێستگەیەک نیە کورد و روسی بە یەکەوە بەستبێتەوە، یان لە شوێنێک ھاوسۆزی کورد و دۆزەکەی بوبن، بۆیە روداوەکانی رابردو کورد لە ھەر جوڵانەوە و شەڕێکدابوبێت روسەکان لە بەرەی دژ بە کوردبون.
لە پێشودا کورد پەیوەندی پچڕپچڕ و روکەشی لەگەڵ روسیا ھەبوە، بەڵام بێ ئەنجام بوە، روسەکان خۆشیان خواستی ئەو پەیوەندیەیان نەبوە، بەڵکو لە رابردودا و تا ئێستاش کرملن تورکیا؟ و ئێران و عێراق و سوریای لا گرنگتربوە لە شتێک کەپێی دەڵێن کورد.
هاوکاری ئەمەریكا بۆ كورد لە هی روسەكان گرنگترە، چونكە ئەمەریكا هاوكاریی زیاتر دەدات و زیاتر گرنگی هەیە لەچاو وڵاتەكانی تردا
کوردەکانی رۆژئاوا خوێندنەوەیان ھەیە و باشتر توانیوایانە روسەکان ھەڵسەنگێنن، ئەوەیان نەشاردوەتەوە کە ناتوانن متمانە بە رێککەوتنی روسەکان و سوریا بکەن، بۆیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمەریکا بە کراوەیی ھێشتوەتەوە و، پەیوەندی و پشتگیری ئەمەریکایان لا گرنگترە، تا ئێستاش رێککەوتنەکەی روسیا و سوریا گەرەنتیەکی وای نیە کە داخوازییەکانی ئەوان مسۆگەر بکات.
ئەگەر ئەمەریکا و کۆنگرێس گەرەنتی پاراستنی رۆژئاوا بدەن، ئەوە بێ قەید و شەرت ھەمو رێککەوتنێکی تر رەتدەکەنەوە، چونکە دەزانن بێ پشتگیری ئەمەریکا، ئەوان ھیچیان لە ئایندەی سوریادا دەست ناکەوێت.
جارێك توێژەرێكی سەربازیی روسی پێی وتم؛ روسیا بەدەر لە توانا سەربازییەكەی كە شانازی پێوە دەكات، حەز بە ئەوە ناكات وەك ئەمەریكا پارە ببەخشێتەوە، وە نە توانای ئەوەی هەیە وەك ئەمەریكا بەجیهاندا بنكەی سەربازی بڵاوبكاتەوە، بەڵام زۆر جار ئەمەریكا وازێ لێ ناهێنێ و بەردەوام دەیخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی، ئەوەی وایكردوە بە ناچاری ببێتە یەكێك لە ئەكتەرەكانی باڵانسی هێز لە جیهاندا.
کوردەکانی رۆژئاوا خوێندنەوەیان ھەیە و باشتر توانیوایانە روسەکان ھەڵسەنگێنن، ئەوەیان نەشاردوەتەوە کە ناتوانن متمانە بە رێککەوتنی روسەکان و سوریا بکەن
لە راستیدا ئەگەر باسی بونی روسیا لە سوریا بكەین ئەوا دەتوانین بڵێین بونی مۆسكۆ ئەوەندەی پەیوەندی بەوەوە هەیە كە دوای ئارامبونەوەی دۆخی سوریا كۆمپانیا روسیەكان ئەیانەوێت زۆرترین پشكی پڕۆژەكانیان دەست بكەوێت هیچیتر، ئەمە جگە لەوەی روسیا ناتوانێت ئەركی پاراستنی هیچ وڵاتیك بگرێتە ئەستۆ، چونکە تا ئێستاش شەلەلی شەڕی ئەفغان بە جەستەیەوە دیارە .
ئەگەر بپرسین ئەمەریكا چی بۆ رۆژئاوا كردوە، ئەوا دەتوانین بڵێن ساڵی رابردو واشنتۆن (500) ملیۆن دۆلاری بۆ رۆژئاوای كوردستان خەرج كردوە، (393) ملیۆن دۆلاری بۆ كەلوپەلی سەربازی و تەقەمەنی بوە.
ئەوەی ماوەتەوە بۆ راهێنان (35) هەزار شەڕڤان وەك هێزی پاراستنی رۆژئاوا بۆ (2019 و 2020)یش هەمان بودجەیان بۆ دابینكراوە، لە بەرامبەردا روسیا لە هیچ رویەكەوە هاوكاری كوردەكان و بە گشتی رۆژئاوای نەكردوە، ئەمە نیشانی دەدات ئەگەر ئەمەریكا دەستی هاوكاری بۆ هەرهێزیك درێژکردبێت ئەوا ئەو هێزە نوێ بوەتەوە، ئەمەش بە پێچەوانەوە روسەكانەوە بوە كە ھاوکاریان بە كەس نەداوە و تەنیایان کردوە کە ھیچ شتیکی بۆ ئەوان تێدا نەبوبێت.
بە كورتی. هاوکاری ئەمەریكا بۆ كورد لە هی روسەكان گرنگترە، چونكە ئەمەریكا هاوكاریی زیاتر دەدات و زیاتر گرنگی هەیە لەچاو وڵاتەكانی تردا.
بۆیە كورد بۆ مانەوەی خۆی نابێت ھێلکەکانی بخاتە سەبەتەی روسەکان، جگە لە ئەوروپا و ئەمەریکا کەسی تر نیە دەنگیان ببیستێت، چی توانایان ھەیە وەك ئەرمەن و جولەكە دەبێت بەردەوام پێیەكیان لە واشنتن بێت، چونکە شەڕی کورد و مافەکانی زۆری ماوە، ئێستا سەرەتایە و دەرباز نەبوە لە مەترسیە ھەمیشەییەکان . بەشیکێشی بۆ ئەوەی ئەو هاوكارییانە بەردوامبێت کە ئەمەریکا لە کەناڵی جیاوازەوە گەیاندویەتیە کوردی ھەر چوار پارچە.
1294 جار خوێندراوەتەوە