کاتێک ئەمریکا باسی پاشەکشە دەکات پێیەکانی بەمیل داکوتاوەو لەو شوێنەدا. ئەمریکا 800 بنکەی سەربازی ھەیە لە جیھاندا، ساڵانە ملیاران دۆلار تێچونی ئەو بنکانەیە، تەنھا لەعیرقدا 505 بنکەی ھەبوو کاتی خۆی، ئیستا کەمی کردۆتەوە بۆ 58 بنکە.
ئەمریکا چوبێتە ھەر وڵاتێک، لەڕووی سەربازیەوە کۆتایی بەکارەکانی ھێنابێت لەڕێگای کەناڵی ترەوە چۆتەوە ئەو وڵاتە
ئەمریکا چوبێتە ھەر وڵاتێک، لەڕووی سەربازیەوە کۆتایی بەکارەکانی ھێنابێت لەڕێگای کەناڵی ترەوە چۆتەوە ئەو وڵاتە و، چۆڵی نەکردوە بەیەکجاری. ئێستا کەترامپ باسی پاشکەشە دەکات لەسوریا، لەڕێگای ماڵپەرەکانی ھەلی کار ەوە پەنتاگۆن بەدوای دەیان وەرگێری کرمانجیدا دەگەرێت بۆ سوریا. تەنھا لەناو سوریا ١٢ بنکەی سەربازی ئەمریکی بەھەموو پشتیوانیەکی زانیاری و سەربازی بەئاشکراو نادیار بونی ھەیە، بۆیە لە ناوچەکە ناڕوات و دەمێنیتەوە.
ھەر کورد نا، بەڵکو تەواوی ڕۆژھەلاتییەکان بۆ جوڵانی بەردێکی بچوک، حەز دەکەن پرس بە ڕۆژئاوا بکەن
بۆ ڕۆژئاواییەکان لە ڕۆژھەڵاتن؟
ھەر کورد نا، بەڵکو تەواوی ڕۆژھەلاتییەکان بۆ جوڵانی بەردێکی بچوک، حەز دەکەن پرس بە ڕۆژئاوا بکەن، ھیچیشیان لێ فێرنابن. لاوازی ڕۆژھەڵاتیەکانە بەردەوام ڕۆژئاوییەکان بونیان ھەیە بە چاک و خراپ لەناوچەکە.
مێژوو بەدرۆ نوسرابێتەوە یان وەک خۆی، کورد ھەمیشە پاڵەوانی بێگانە بووە
کورد بەکەڵکی خۆی نایەت!
مێژوو بەدرۆ نوسرابێتەوە یان وەک خۆی، کورد ھەمیشە پاڵەوانی بێگانە بووە، لە ئیمپڕاتۆرەکانەوە تاحوکمرانییەکانی ئێستاش پارێزەری سەرسەخت و قوربانی بەرگریکەریان ھەر کورد بووە، ئەو قسەیەی ترامپ بەردەوام بەکورد وتراوە، کە ئێوە شەڕکەری باشن، لە ھەموو سەردەمێکدا کراوە، لەخۆشی ئەو قسەیە، کورد ھەموو شەڕێکی کردوە، بەس نەیزانیوە بۆ دەرئەنجامەکەی چی دەبێت.
کەشتەکان کۆتایی دێت، کورد دەست دەکات بەگلەیی و بۆڵەبۆڵ، گوایە غەدریان لێکردوە، بەردەوام وەک قوربانی خۆی نمایش دەکات، داوای بەزەیی دەکات، ئێستاش کەس پشتی لەکورد نەکردوە. ئەمریکا سوڵحی شەڕی ناوخۆی بۆکردووی، تۆی پاراستووە، سەدامی بۆ ڕوخاندووی، لە 2003وە پێت دەڵێت خۆت چاکبکە، کە تۆ نەیکەی ئەتەوێت چیت بۆ بکات؟ دانیشێت پارێزگاری لەتۆ بکات، کە ئامادەنیت خۆت بگۆڕیت؟ ھەموو شتێکی حوکمرانیەکەت قبوڵە، کە بەس حوکمرانی نیە، پلان و ستراتیژیت نیە، ئیتر ئیشی ئەمریکا نیە تا دەمرێت بەدی گاردت بێت.
ئەمریکا بۆ لەناوچەکەیە؟
ڕوونە ئـەمریکا بەپێی بەرژەوەندی خۆی کار دەکات و، سیاسەت لە ئەمریکا لەسەر بنەمای هاوسۆزی دانەمەزراوە، کە لەناوچەکەشە بۆ خۆی لێرەیە، نەھاتووە تا سەر تۆ بپارێزێت، کە ئێستا دەڵێت کەی بمەویت دەڕۆم، ھیچ گرێبەستێکی سیاسی و ئەخلاقی بەرامبەر تۆ نیە، تائێستا ھیچ ڕێکكەوتنێک نیە لەنێوان کوردیی ھیچ پارچەیەک، ئەمریکا بەزیادەوە ھاوکاری ھەموویانی کردوە، کوردی باشور و ڕۆژائاواش زیاد لەپێویست لەڕووی سەربازی و پارەوە سودیان لەئەمریکا وەرگرتووە، ھەموو کەلوپەلە سەربازییەکانی ھەرێم و ڕۆژئاوا لە پێشوودا بریتیبوو لەچەند چەکێکی سوک، کۆمەڵێک کەلوپەلی کۆنی سەربازی ڕژێمی پێشوو، ئێستا چی چەکی باشە ئەمریکا بۆی دابین کردووی، شەڕی داعشیشت بێ ئەمریکا بۆنەدەکرا بەو ھێزە حزبیانەی ھەریەکەو لە ئاغایەکەوە فەرمانی پێدەکرێت، ئێستاش ئەمریکا 365 ملیۆن دۆلار مانگانە دەدات بە پێشمەرگەی ھەرێم و بودجەیکی نادیاریش بۆ ھێزەکانی ڕۆژئاوا.
ئێمە خاوەنی نوێنەرایەتییەکی ناجێگیر و ناڕەسمین لە جیهانی نێودەوڵەتیدا
کورد با واز لەگلەیی بێنێت.
لە ڕیفراندۆمەکەوە دەرکەوت، کە کورد پەیوەندییەکانی لەسەر ھیچ بیناکردوە، ئێمە خاوەنی نوێنەرایەتییەکی ناجێگیر و ناڕەسمین لە جیهانی نێودەوڵەتیدا، ھیچ دۆستێکمان نیە، چونکە خاوەنی کۆمەڵێک ناسیاسی و فاشیلو چەتەین، کە لە شاخەوە ھاتون، ھیچ تایبەتمەندیەکی حوکمڕانییان تیدا نیە، دواتر ھیچ شتێکی جوانت نیە سەرنجی دەوروبەری پێرابکێشیت، دابەشبووی بەسەر چەند بەریەکدا خۆت ڕێک ناخەیتەوە، دامودەزگات لەھیچ ناچێت، بەو پۆخڵەواتیەوە سەد ساڵیتر کەس ھاوزۆست نابێت، تۆ دەبێت شاخ و حزب و بنەماڵە تێپەڕێنیت لەناوخۆدا، دوایی پەل بھاویت بۆ دەرەوە، کورد پێش ئەوەی بیر لەو دیو سنورەکانی خۆی بکاتەوە، پێویستە سەرەتا کار لەسەر خۆ رێکخستنەوەى نێوماڵى خۆى بکات، ھەڵەکانی ڕاست بکاتەوە و، ببێتە خاوەنی گوتارێکی هاوبەش.
1503 جار خوێندراوەتەوە