ئەمە دایە شانەدەر زێدە، تەمەنی هەر ٧٥ هەزار ساڵێکە.
ئەو کە چاوەکانی لێکنا، تەمەنی هەر ٤٥ ساڵ دەبوو.
ئەو دوای ٧٥ هەزار ساڵ جارێکی تر گەڕایەوە ناو کۆڕی مرۆڤایەتی.
دایە شانەدەر زێد گۆتی من کوردستانیمە و کوردستانیش لانکەی مرۆڤایەتی و هەموو شارستانییەکانە.
سوپاس بۆ ئەو زانایانەی دایە شانەدەر زێدیان هێنایەوە ناومان.
ئەو زانایانە هەم لەگەڵ ویژدانی خۆیان و لەگەڵ مرۆڤایەتیدا وە هەم لەگەڵ دایە شانەدەر زێدیشدا راستگۆ بوون.
ئەوان بێ پێچ و پەنا گوتیان زێدی ئەو دایە بە هەیبەت و شكۆیەی مرۆڤایەتی کوردستانە.
ناسنامەی کوردستانی ئەم دایە ٧٥ هەزار ساڵەیە بۆتە هۆی فڕینی فشاری خوێن و شەکرەی نیوەی ئوممەی عەرەبی و زۆرینەی تورکەکان.
نازانم دۆخی فارسەکان چلۆنە، بەڵام من ئاگاداری میدیا و سۆشیال میدیای عەرەبەکانی عێڕاق و تورکەکانم.
ئەوان چۆن خاکەکەیان داگیرکردووین دەیانەوێت دایە شانەدەر زێدیشمان لێ داگیر بکەن.
ئەوان ئینکاری کوردستانی بوونی دایە شانەدەر زێد دەکەن.
بان چاومان هاتی دایەی مرۆڤایەتی.. سەر چاڤێت مە، دایکا کوردستانێ.
272 جار خوێندراوەتەوە