سهرلهئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه 10-10-2018 سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی دەستی بە کارەکانی كرد.
دوای ئهوهی له ماوهی رابردوو هەموو ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی کۆتایی هات سهرلهئێوارهی ئهمڕۆ كاتژمێر 6:00 لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی دەستیپێكرد و ماوهی ههفتهیهك بەردەوام دەبێت.
ژمارەیەکی زۆر میوان بانگهێشتی فێستیڤاڵەکە کراون، گەیشتوونەتە شاری سلێمانی و 122 فیلم لە 52 وڵاتەوە بەشداری پێکراوە.
لەو فێستیڤاڵەدا 14 خەڵاتی بۆ براوەکانی فێستڤاڵ و پێنج خەڵاتی رێزلێنانیش دابەش دەکرێن.
304 جار خوێندراوەتەوە