دکتۆر عەبدولەتیف ئەحمەد ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو گوشارە زۆرانەی لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف دروستکراوە بۆ ڕێگریکردن لە وتاردانی، بڕیاری داوە بۆ ماوەیەکی کاتی لە وتاردان دوور بکەوێتەوە
ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، هەرچەندە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافەوە پێی ڕاگەیەندراوە لە وتاردان بەردەوام بێت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی ئاگاداری ئەو گوشارە قورسانەیە کە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکە هەیە، بۆ سووککردنی باری سەر شانیان و دوورکەوتنەوە لە هەر گرژییەک، بڕیاری داوە بەو هەنگاوە
دکتۆر عەبدولەتیف ئەحمەد جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئەو دوورکەوتنەوەیە کاتییە و چاوەڕێی بڕیاری دادگا و ڕێکارە یاساییەکان دەکات بۆ وەرگرتنەوەی مافە یاسایی و شەرعییەکانی
38 جار خوێندراوەتەوە