بۆ
چارەسەرکردنی قەیرانی کەمیی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی لە هەرێمی کوردستان،
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بڕیاری دا ئاسانکاریی تەواو بۆ هاوردەکردنی
بەنزین بکرێت.
کەمال محەمەد
ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە نووسراوێکدا ئاراستەی
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی کردووە و تێیدا ڕێگەی داوە بە هاوردەکردنی بەنزین
بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی
بڕیارەکە، پێویستە لە سەرجەم بازگەکاندا ئاسانکاریی بەردەوام بۆ ئەو بارهەڵگرانە
بکرێت کە بەنزین هاوردە دەکەن، بە مەرجێک کوالێتیی بەنزینەکە لەگەڵ پێوەرەکانی
وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا بگونجێت، ئەمەش بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیی
بازاڕ و دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی.
47 جار خوێندراوەتەوە