دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وەک سەرۆکی وڵات بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێرش و بۆردوومانانەی داوە کە بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ بکرێنە سەر ئێران و جەختی کردەوە کە " ئێران بۆردوومان ناکەن"
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بۆردوومانەکە بنەمای گرتووە لەسەر گەیشتنی گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بە بەرزترین ئاستی سەرکردایەتی ئەو وڵاتە و بەدەستهێنانی ڕەزامەندییان، ڕوونیشیکردەوە کە ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەمووانەوە قبوڵکراوە
هەروەها وتیشی: "خاڵە کۆتاییەکانی ڕێککەوتنەکە ڕەزامەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل، عەرەبستانی سعوودی، میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبی (ئیمارات)، قەتەر، تورکیا، پاکستان، بەحرەین، کوێت، ئوردن، میسر و چەندین وڵاتی دیکەی بەدەستهێناوە"
لەبارەی دۆخی ئابووری و سەربازیی سەر ئێرانیش، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرای کرد کە گەمارۆی دەریایی سەر ئەو وڵاتە وەک خۆی بەردەوام و کارا دەبێت تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنەکە بەتەواوی جێبەجێ دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەیەکی نزیکدا کات و شوێنی ئیمزاکردنی ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەنرێت
105 جار خوێندراوەتەوە