سەرباری شەڕ و پێکدادان، دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەردەوامن

KNN : Kurdish News Network
11:40 - 11/06/2026
جیهان
+
-

ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایان کرد، شاندێکی دانوستانکاری قەتەر دوای چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، تارانیان جێهێشتووە و هاوکات دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران-یش هێشتا بەردەوامن.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز کە لە زاری بەرپرسێکەوە گواستوویەتیەوە، ئەمڕۆ دانوستانکارە قەتەرییەکان پاش ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کە تا بەرەبەیان بەردەوام بوون، تارانی پایتەختیان جێهێشتووە.

 

 لەلایەکی دیکەوە، تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن (CNN) لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە بڵاویکردووەتەوە، دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتاییان نەهاتووە و هێشتا بەردەوامن.

 

لەسەر هەمان پرس و لە کاردانەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەدا، حکومەتی پاکستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا دەکات دوای ئەم "پەرەسەندنانەی دوایی"، هەردوو وڵات کۆتایی بە گرژییەکان بهێنن و واشنتن و تاران بگەنە "ڕێککەوتنێک لەڕێگەی دانوستانەوە".

126 جار خوێندراوەتەوە