چوارچێوەی هەماهەنگی عەلی زەیدی وەک کاندیدی بۆ سەرۆکوەزیران دیاری کرد

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 27/04/2026
عێراق
+
-

چوارچێوەی هەماهەنگی بە فەرمی "عەلی زەیدی" وەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری کرد و جەخت دەکاتەوە کە وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی، ئەو مافە بەوان دراوە کاندیدی حکومەت ڕابسپێرن

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکی نوێدا، چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە، دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هێزە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەکە، بڕیار دراوە عەلی زەیدی وەک کاندیدی فەرمی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بناسێنرێت

 

 

 

چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەش کردووە کە بەپێی ئیستحقاقی دەستووری و وەک "کوتلەی هەرە گەورە" لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران، ئەرکی ئەوانە کاندیدی ئەم پۆستە یەکلا بکەنەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆماری بکەن بۆ مەراسیمی ڕاسپاردن.

73 جار خوێندراوەتەوە