واشنتن سزای هەر لایەنێک دەدات کە لە بەرانبەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز پارە بە ئێران بدات

KNN : Kurdish News Network
09:19 - 28/04/2026
جیهان
+
-

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای توندی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند و هۆشدارییەکی توندیش دەداتە ئەو لایەنانەی پارە بە تاران دەدەن

 

 

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، سزاکان 33 کەسایەتی و قەوارە دەگرێتەوە کە تۆمەتبارن بە هاوکاریکردنی تاران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکانی پێشوو

 

 

بەپێی بەیاننامەی خەزێنەی ئەمریکا، ئەو پارانەی لەلایەن ئەو کەس و قەوارانەوە دابینکراون، ڕاستەوخۆ بۆ پشتگیریکردن لە "کردەوە تیرۆریستییەکانی ئێران" بەکارهێنراون

 

 

لە هەنگاوێکی توندیشدا سەبارەت بە گەرووی هورمز، واشنتن هۆشداریی داوە کە هەر لایەن یان کۆمپانیایەک لە بەرانبەر تێپەڕبوون لە گەرووەکەدا پارە بە ئێران بدات، ڕووبەڕووی سزایەکی زۆر قورس دەبێتەوە.

39 جار خوێندراوەتەوە