لوتکەی وڵاتانی کەنداو بە توندی ڕەخنە لە هەنگاوەکانی ئێران دەگرێت و جەخت لەسەر یەکڕیزیی سەربازی و ئەمنیی وڵاتانی ناوچەکە دەکاتەوە
ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو ڕایگەیاند، سەرکردەکانی کەنداو تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەیان کردووە و جەختیان کردووەتەوە کە هەر هێرشێک بۆ سەر هەر وڵاتێکی ئەندام، بە هێرش بۆ سەر تەواوی وڵاتانی کەنداو ئەژمار دەکرێت
ئەمینداری ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کرد، وڵاتانی کەنداو بە توندی داخستنی گەرووی هورمز و دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی دەریایی لەلایەن ئێرانەوە ڕەتدەکەنەوە، هاوکات سەپاندنی هەر جۆرە باج و سەرانەیەک لە ژێر هەر ناوێکدا بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان بەو گەرووەدا بە نایاسایی دەزانن
سەرکردەکانی کەنداو داوایان لە تاران کردووە هەوڵی جدی بۆ بنیاتنانەوەی متمانە بدات و جەختیان لە مافی خۆیان کردووەتەوە لە بەرگریکردن لە خۆیان بە شێوەی تاکەکەسی یان بە کۆمەڵ، لەگەڵ چڕکردنەوەی هەماهەنگییە سەربازییەکانی نێوانیان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
65 جار خوێندراوەتەوە