ئێران بۆ ئازادکردنی کەشتییەکانی هانا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەبات

KNN : Kurdish News Network
09:15 - 29/04/2026
کوردستان
+
-

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی رێکخراوەکە گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەی بە چەتەیی دەریایی ناوبردووە و داوای هەڵوێستی نێودەوڵەتی کردووە لەو بارەوە.

 

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە، داوای کردووە بە توندی ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکاوە بکرێت و دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

 

ئەمیر سەعید ئیرەوانی، لە نامەکەیدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هەنگاوانەی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتن یان گەڕاندنەوەی کەشتییە ئێرانییەکان "چەتەیی دەریایی" و "ڕێگرییکردنە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا".

 

هەروەها لە نامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە: "بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، کۆماری ئیسلامیی ئێران مافی تەواوی خۆیەتی ڕووبەڕووی ئەو هەنگاوە بێشەرمانانەیە ببێتەوە."

61 جار خوێندراوەتەوە