مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ دوژمنایەتییەکی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا نییە و پابەندە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما مرۆییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوژمن دەبێت بزانێت خەونی خۆبەدەستەوەدانی ئێران نایێتە دی و تا دوا هەناسە بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەو تەنگژەیەی تێیکەوتووە، بەردەوام دەبن.
پزیشکیان ئاشکرای کرد، ئەنجومەنی کاتیی سەرکردایەتی ڕەزامەندی داوە لەسەر ئەوەی هیچ هێرشێک نەکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ، مەگەر لەو وڵاتانەوە هێرش بکرێتە سەر خاکی ئێران. سەرۆککۆماری ئێران داوای لێبووردنی لە وڵاتانی دراوسێ کرد و دووپاتی کردەوە کە تاران دەیەوێت پەیوەندییەکی ئاشتییانەی هەبێت.
338 جار خوێندراوەتەوە